کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ شاری عه‌فرین

ڕاپۆرته‌كان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە ئه‌نجامی تەقینەوەی ئۆتۆبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرین، چوار کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خه‌رمانان، لە گەراجێکی شاری عەفرین لە باکوری ریفی حەڵەب، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ میدیاکانی ناوخۆی ئەو ناوچەیە، هیچ وردەکارییەکی زیاتریان لەسەر ژمارەی بریندارەکان و ئەو لایەنەی لەپشت تەقینەوەکەوە بوون نەخستووەتەڕوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە کۆتایی مانگی ئاوریل تەقینەوەیەکی بەهێز لەو شارە روویدا و بەهۆیەوە ٤٠ کەس له‌وانه‌ ١١ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ توركانی فاشیست

-