به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سنوورەکانی شاری ماکۆی سەر بە ئۆستانی ئازهربایجانی غهربی، هێزەکانی تورکییه تەقەیان لە پۆلێک پەناخوازی ئەفغانسانی کردووە و بههۆیهوه، لانیکەم ١٠ پەناخواز گیانیان لهدهست داوه و برینداربوون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، هێزەکانی تورکییه لە سنوورەکانی ماکۆ و لە نزیک گوندی “میر عومەر” تەقەیان لە ژمارهیهك پەناخوازی ئەفغانستانی کردووە کە ویستوویان بەرەو ئۆرووپا بڕۆن و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا، پەناخوازێک کوژراوە و ٩ پەناخوازی دیکەش بریندار بوون. شایانی باسه، هێزەکانی تورکییه وێرای تەقە کردن لە ئەو پەناخوازانە، ئهوانیان داوهته بەر لێدان و کوتان و بە قونداخی چەک سەری چەند کەسێكیان شکاندووە.