وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بەفرانبار، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سێ کەس و کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار بە حیزبوڵڵای لوبنانی تەحریم کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریكا، سێ کەسی خەڵک لوبنان بە ناوەکانی ‘”عادل دیاب”، “عەلی محەممەد داعون” و “جەهاد سالم عەلامە”ی کە یارمەتیی ماڵییان له ڕێگهی شیركهتێكی گهشتیاری به ناوی “مهرحهبا” به گرووپی حیزبوڵڵا گهیاندووه تەحریم کردووە. ئەو گەمارۆیانە لە حاڵێکدایە کە ئابووریی لوبنان لەگەڵ قەیرانێکی دەگمەن بەرەوڕووە و گرووپی حیزبوڵڵا وەکوو بەشێک لە دەوڵەتی هاوپەیمانی لە ڕاستای چاکسازیی ئابووری بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک بەربەستی دروست کردووە.