به پێی ڕاپۆرتی كارناسانی بواری دێرین ناسی، به‌شێكی زۆر له ئاسه‌واره مێژوویه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به تاڵان براوه یان به ئه‌نقه‌ست له‌ناو براوه.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاپورته‌دا هاتوووه، كاتێك سه‌ردانی موزه‌خانه‌كانی كرماشان و سنه و ئیلام ده‌كه‌ی ده‌زانی چه‌نده بێبایه‌خن و هیچ سه‌رنجێكیان پێ نه‌دراوه و زۆر جاریش ته‌نانه‌ت كه‌لووپه‌لێكی مێژوویی بۆ ناسینی ئه‌و گه‌له له موزه‌خانه‌كان نابینی. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له قه‌ڵاكۆنه‌كان و ناوچه مێژوویه‌كان به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به بیانووی لێدانی پرۆژه‌ی ئابووری، تاڵان و له‌ناوبراوه و دواجار ده‌ركه‌وتووه كه هیچ پرۆژه‌یه‌ك بۆ سازكران له ئارادا نه‌بووه. به وته‌ی مێژووناسان، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌بێ به‌ره‌ورووی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی بێته‌وه و ڕێگه نه‌ده‌ن مێژووی ئه‌و ناوچانه كه به‌شێكی گرینگ له مێژووی مروڤایه‌تی تێدایه له‌ناوبچێت.