کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بەکرێگیراوانی شێوە کرێکار دەبێ لە ئیجلاسی ڕێکخراوی جیهانی کار دەربکرێن

سەدو یازدەهەمین کۆنفڕانسی ڕێکخراوی جیهانی کار( ئای ئێڵ ئۆ) رۆژی ٥ ی ژوئێن( پازدی جۆزەردان) لە شاری ژنێو ی سوئیس دەستی بەکارەکانی کرد و تا ١٦ ی مانگ بەردەوام دەبێت. کۆمەڵێک هەیئەت لە ١٧٨ وڵاتەوە لەوانە لە کۆماری ئیسلامیەوە لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدارن و دەوترێت کە ئەوان نوێنەرانی دەوڵەتەکان، خاوەنکاران و کرێکارانن. حکومەتی ئیسلامی ئەمساڵ هەیئەتێکی ٢٩ کەسی( ١٥ نوێنەر لەلایەن دەوڵەت، ٦ نوێنەر لە لایەن خاوەنکاران و ٨ نوێنەر لە لایەن بەناو کرێکارانەوە بە سەرۆکایەتی سەولەت موڕتەزەوی وەزیری کار بۆ بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا بەرەو ژنێو بەڕێ کراون.

سەرپەرشتی گشتی ئای ئێڵ ئۆ لە ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناونیشانیبەرەو پێش بردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتیوەک سوخەنڕانی کردنەوەی کۆبوونەوەکە قسەی کرد، ئەو وتی کە ئەوان پێویستیان بە ئیئتیلافە تا بۆ دابین کردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی دژبە نایەکەسانی ڕوو لە پەرەسەندن خەبات بکەن.” ئەو دانی پێدانا کە ٤ میلیارد ئینسان لە دنیادا لە هەموو پشتیوانیەکی کۆمەڵایەتی بێبەشن. مودیر کوللی ئای ئێڵ ئۆ لە قسەکانیدا ئاماژەیەکیشی بە بارودۆخی نالەباری فەلەستینیەکان کرد لە ناوچە داگیرکراوەکان. ئەو ئاماژەی کرد کە نرخی هەژاری لە غەزە لە ٥٩ لەسەدەوە گەیستۆتە ٦٥ لەسەد. ئەو وەک هەمیشە باسی لە ڕۆڵی دەوڵەتی ڕەگەز پەرستی ئیسڕایل، ئیمپڕیالیستەکانی ئامریکا و بریتانیا و باقی دەوڵەتانی گەورەی سەرمایەداری لە دروست کردنی ئەم بارودۆخە مەترسیدارە بۆ خەڵکی فەلەستین نەکرد.

ڕێکخراوی جیهانی کار دامەزراوەیەکی پسپۆڕیی ڕێکخراوی نەتەویەکگرتوەکانە. ئای ئێڵ ئۆ لە کاتی دامەزرانیەوە لە ساڵی ١٩١٩ و بەتایبەت دوای پەسندکرانی ئەم مەنشورەی ئێستای لە ساڵی ١٩٤٤ وە تا ئیستا وای نیشانداوە و ئیدیعای کردوە کە گۆیا داکۆکیکاری مافەکانی کرێکاران و دابینکەری دادپەروەری کۆمەڵایەتییە بۆیان. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم ڕێکخراوە بە هەمان ڕادەی کە سازمانی ملەل لە خزمەت پاساوکردن و بەرەپێش بردنی سیاسەت، ئیستراتیژی و تاکتیکی وڵاتانی ئیمپڕیالیستی وەک ئامریکادا بووە، ئەویش لە خزمەت بەرژەوەندی خاوەنانی سەرمایە و خاوەنکاراندا بووە.

ئەمەش کۆمونیستەکان، کرێکارانی پێشڕەو لە دنیادا و لەوانە کومۆنیستەکان و هەڵسوڕاوانی کرێکاری ڕادیکاڵ لە ئێران گەلێک جار وتویانە. بەرپرسانی ئەم ڕێکخراوە باش دەزانن کە کۆماری ئیسلامی یەکێک لە دیکتاتۆڕیە هار و دژی کرێکاریەکانی بەسەر وڵاتدا داسەپاندوە و بە خستەنە ژێر پێی بەلێن نامەکانی ئای ئێڵ ئۆ لە ڕێگای سەرکوت و فریودانەوە هەوڵیانداوە تا کرێکارانی تێکۆشەر لە ئێران لە یارمەتیدان بە دروست کردنی ڕێکخراوی سەربەخۆی کرێکاری سارد بکەنەوە. لانیکەم هەموو ساڵێک هێندێک لە هەڵسوڕاوانی کرێکاری وکۆمیتەی بەڕێوەبردنی ئاکسیۆنە ناڕەزایەتیەکانهەوڵیان داوە تا بەرپرسانی ئای ئێڵ ئۆ و کەسانی بەشدار و بانگهێشت کراو لەم ڕاستیە ئاگادار بکەنەوە. بۆ نموونە دەکرێ ئاماژە بە پەیامی ئەمساڵی ڕەزا شەهابی و ئەندامانی هەیئەت مودیرەی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئوتوبوسڕانی تاران و دەوروبەر بکرێت.

ڕەزا شەهابی لە ڕێکەوتی ٢ ی ژوئێن، بەرابەر لەگەڵ ١٢ ی مانگی جۆزەردان، لە پشت میلەکانی زیندانی ئەوینەوە پەیامێکی ڕۆشنگەرانەی بۆ بەشدارانی کۆبوونەوەی  ساڵانەی ١١١ هەمین نارد. ئەو وێڕای ئاماژە بە زیندان ئەشکەنجە و پەروەندە سازیەکان کە ساڵانێکە لەدژی ئەو ڕچاو کراوە نووسیویەتی:

  لە کۆبوونەوەی ئێوەدا، نوێنەرانی بە ڕواڵەت کرێکاری لە ئێرانیشەوە بەشدارن. ئەوان نوێنەرانی کرێکارانی ئێران نین. ئەوان ئامراز و کەرەسەن لەدەست خاوەنکاران و دامودەزگا ئەمنیەتی و حکومەتیەکاندا.” ڕەزا شەهابی لە پەیامەکەیدا وێڕای لەقاودانی ڕوون سەبارەت بە کردارەکانی کۆماری ئیسلامی دژبە کرێكاران، لاوان، ژنان و کەمینەکان کۆمەڵێک داخوازی تەرح دەکات کە دەرکردنی مەئمورانی ئەمنیەتی نێردراوی ڕژیم و هەروەها ئازادی زیندانیانی کرێکاری و سیاسی دوو لەوانن.

عەلی نەجاتی، یەکێک لە هەڵسوڕوانی کرێکاری بە زۆر خانەنشین کراوی موجتەمەعی نەیشەکەری حەوت تەپەش، بە ناردنی نامەیەکی سەرئاواڵا بۆ ئەو کۆبوونەوەیە کە ڕۆژی ٣ ی مانگی ژوئێن، بەرابەر لەگەڵ ١٣ ی مانگی جۆزەردان، لەسەر سایتەکان بڵاو کراوەتەوە هێندێک خاڵی لەقاودرانەی گرنگی وەبیر هێناوەتەوە. ئەو وێڕای ئاماژە کردن بە کردار و سیاسەتە سەرکوتگەرانەکانی حاکمیەتی سەرمایەداران نووسیویەتی:

  کەسانێک کە لەژێر ناوی نوێنەرانی کرێکارانی ئێران بەشداری ئەو کۆبوونەوەیەن، نوێنەرانی حکومەتی دژی کرێکاری و خاوەنانی سەرمایە و خاوەنکارانن. نوێنەرانی ڕاستەقینەی کرێکاران یان لە شوێنی کار دەرکراون و یان لە زینداندان و یان پەروەندەکانیان لە داگاکان!! بە کراوەیی ماتەوە.” عەلی نەجاتی وێڕای ئاماژە بە بزوتنەوەی ئازادی خوازانەیژن، ژیان، ئازادی، کوشتاری زیاتر لە ٥٧٦ شۆڕشگێڕ، گرتنی دەیان هەزار کەس و ئێعدام کردنی ڕۆژانەی تێکۆشەران و خەڵکی بێدیفاع، کەسانی بەشدار لە کۆبوونەوەکەی لە زومڕەی هەمان ئەو سەرکوتگەرانە داناوە و خوازیاری دەرکرانیان بووە لەو کۆبوونەوەیە.

هەر لەم چوارچێوەیەداکۆمیتەی بەڕێوەبردنی ئاکسیۆنی ناڕەزایەتی ٩ی ژوئێنماوەیەک لەوەپێش بۆ لەقاودان سەبارەت بە حکومەتی ئیسلامی و کەسانی نێردراوی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە بانگەوازی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان لەبەردەم دەفتەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بڵاو کردەوە. خۆپیشاندانەکە ڕۆژی هەینی ٩ ی مانگی ژوئێن بەڕێوەچوو.

گوروپێک لە هەڵسوڕاوانی کرێکاری، ئێرانیانی ئازادی خواز و پشتیوانانی بزوتنەوەی کرێکاری ئێران و نوێنەرانی ١٩ سەندیکا و یەکیتی کرێکاری لە وڵاتانی جۆراو جۆر لەوانە فەڕانسە، بریتانیا، دانمارک لە خۆپیشاندەانەکەدا بەشدارییان کرد.یەکێک لە داخوازیەکانی کۆبوونەوەی دوێنێ لەقاودانی کەسانی نێردروای کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو ئیجلاسەی ڕێکخراوی جیهانی کار و دەرکرانیان بوو.

  هەڵبەت دەستەبەر بوونی ئەم داخوازیە لانیکەمەی دەرکرانی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە توانایی وزەرفیەتی ڕێکخراوی بۆرژوایی جیهانی کاردا نییە. بەڵام کرداری لەقاودەرانەی هەڵسوڕوانی کرێکاری و سیاسی ئێرانی و خاریجی ئەمساڵ لە ساڵانی ڕابردو زیاتر کاردانەوەی ئەرێنی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەمووهێزەوەدژبەشەرئەنگێزان؛پێویستیئاپارتایدییەهوودیوئاپارتایدیشیعەبەشەڕڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-