کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار لە شارەکانی کوردستان

ڕۆژی شەممە 11ی مانگی گوڵان، لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆر  رێز لە “رۆژی جیهانی چینی کرێکار” گیرا.

لە مەریوان مەڕاسمێک بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە ژنان و پێاوانی ئازادیخواز لە پارکی شانۆی ئەم شارە بەڕیوەچوو. ئەنجومەنی سێنفی کرێکارانی بیناسازی، ئەنجومەنی خانەنشینکراونی تەئمینی ئیجتماعی، سەندیکای خەبازان، ئەنجومەنی سینفی موعەلیمان و دامەزراوەی بەرگری لە مندالانی کار لە ڕێکخەرانی مەڕاسمەکە بوون. لە مەڕاسمەکە دا بڕیارنامەیەکی هاوبەش لە لایەن یەکێک لە بەشداربوانەوە خوێندرایەوە و پێشوازی گەرمی لێکرا. هه‌روه‌ها لە شاری سنەش لە چەندین جێگا و بە شێوازی جۆراوجۆر رێز لەو ڕۆژە گیرا. لە شارەکی سەنعەتی ژومارە دووی سنە کرێکاران بە بڵاو کردنەوەی تەقویمێک کە تایبەت بە یەکی مەی کراوە، ڕۆژی کرێکاریان رێز لێ گرت. هەروەها لە گەڕەکی غەفور کۆمەڵێکی بەرچاو ڕێپێوانێکیان کرد و بە درووشم و پلاکارد ڕێزیان لەو رۆژە گرت. هەروەها لە گەڕکەکانی نەبووەت، عەباس ئاوا و فەرەجەش یەکی مەی رێزی لێ گیرا. هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی دوو کەس بە ناوەکانی هوشەنگ کەریمی و شەیس ئەمانی’یان لە پەیوەند بە رۆژی جیهانی چینی کرێکار لە سنە دەسبەسەر کردووە. رێوڕەسمی هاوشێوە لە شارەکانی بانە، سەقز، کامیاران، سۆڵاوا، بۆکان، کرمانشا، دیواندەرە و دێگولان بەڕێوەچووە.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی

-

شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ٤٨ وڵاتی جیهان

-

دادگاییكردنی دووباره‌ی “تووماج ساڵحی” له‌ ئیسفه‌هان

-

مه‌رگی ده‌یان كه‌س به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ مازه‌نده‌ران

-

ڕفاندنی خۆشكی “نیكا شاكه‌ره‌می” له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ پایانه‌ی شه‌رقی تاران

-