کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەردەوامی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی ورمێ

بەردەوامی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی ورمێ

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، تیمەکانی مانگی سووری تورکیە بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی دیکەی شاری ورمێ بە ناوەکانی “ئەسعەد سیدانی فەرد” و “بهلوول سیدانی فەرد” چوونەتە ناوچە شاخاویەکان و هەتا درەنگانی ئێوارە لە گەڕان و پشکنینەکانیان بەردەوام بوون.

بەپێی ئەو هەواڵە، ئەم گەڕان و پشکنینە لە حاڵێکدایه‌ کە لە ڕۆژی شەممە ١٧ی مانگی گوڵان، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “باوان“ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە ناوی “بارزان میهەنی” ١٨ ساڵ تەمەن و کوڕی شەوکەت، لە دوای ١١٤ ڕۆژ لە دیار نەمانیان لە گوندی “گوڵشەم” لە خاکی تورکیە لە ژێر بەفر و سەهۆڵەدا دۆزرایەوە.