بەپێی دوایین هەواڵەکان، “سیامەک سادق چەهرازی” چالاکی سنفی فەرهەنگیانی پارێزگای خوزستان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوارمانگ دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم کرا. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی و کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سنفی ئەو پارێزگایە لە سەر دۆخی تەندروستی و ڕەوەندی دۆسیەکەی، هێشتا زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
