بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەشهەد و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبای ساڵی ڕابردوو، هێشتا بە شێوەیەک کە ڕوەندی دۆسیەکەی ڕوون نەکراوەتەوە، لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد ڕاگیراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو شارومەندە بە ناوی “فاتمە ڕزوانیفەر” ڕێکەوتی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی “بەشداری لە کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕوەندی لێپرسینەوە، ڕەوانەی بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە سەرەتای دەستبەسەرکرانی تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
