لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری زابول لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “فەخرەدین جەعفەر ئاقایی” بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٦ ڕۆژە بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی نوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
