کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی بەلووچ لە زیندانەکانی ڕژیم

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی بەلووچ

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی بەلوچ و خەڵکی شارستانی جاسک، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دار نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناویعوسمان هوتیتەمەن ٣٥ ساڵ، ڕێکەوتی ١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی یان ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.