بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەشهەد، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ئەحمەد ڕەحیمی و هاوژینەکەی سوهەیلا حسێنی” ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، نەک تەنیا هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە، بەڵکوو پێیان ڕاگەیندراوە کە هێشتا لێپرسینەوە کۆتایی نەهاتووە و دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگا نەکراوە.
