ڕۆژی سێشەممە 17ی مانگی خاکەلێوە، هەزار و دوسەد کرێکاری مەعدەنی کرۆمیت ئاسمینۆن لە کرمان، بەدوای داخرانی مەعدەن و بێکاربوونیان، کۆبوونەوە.
مەعدەنی کرۆمیت ئاسمینۆن، کە لە باشووری ئوستانی کرمان جێکەوتووە لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی خۆی ڕاگرتووە، کە هەزارو دوسەد کەس لەوێ کاردەکەن و سێ مانگ حەقدەستی وەدواکەوتوویان هەیە. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری دەستبەکار بوونەوەی مەعدەن و گەڕانەوە بۆ سەرکارەکانیانو پێدرانی حەقدەستە وەدواکەوتووەکانیانن.