کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامیی دەستبەسەربوون و بێبەشکردن لە مافی دەرمانی هاووڵاتییەک لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێبەش کرانی هاووڵاتییەک لە مافی دەرمان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، «حوسێن ئەحمەدی» خەڵکی شارستانی ئیزە و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، پاش تێپەڕبوونی چەندین مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە و لە مافی دەرمان بێبەش کراوە.
ئەم هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە بە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردووەوە دەستبەسەر کرا و پاش ٢٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەکانی ڕژێم بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان گوێزرایەوە. پاش تێپەڕبوونی ١٤٣ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە. جێگای ئاماژەیە ناوبراو لە دادگا ڕووبەڕووی تۆمەتەکانی «تێکدانی ئاسایشی وڵات و مۆحاربە» بووەتەوە و مەترسیی لەسێدارەدانی لەسەرە. هەروەها شایانی باسە ئەم دەستبەسەرکراوە تووشی کێشەی جەستەیی بووە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەکەوە لە مافی دەرمان بێبەش کراوە.