دوای به دوای ئازادی ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی، وته‌ی بێژی شۆڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، شه‌عبان موحه‌ممه‌دی و مه‌سعود نیكخاه ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفیی موعه‌لیمانی كوردستان_مه‌ریوانیش، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ ئازاد كراون. ئه‌م سێ خه‌باتكاره‌ی بواری كاری سه‌ربه‌خۆ بۆ دابینكردنی مافه پێشێلكراوه‌كانی موعه‌لیمان، له په‌نای هه‌ڵسووڕاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی تر، به‌كارزانی خۆیان و هه‌روه‌ها ئیلهام وه‌رگرتن له ئه‌و وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی ئێستای ناو كۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه‌كانیان، پیلانه جۆاروجۆره‌كانی بازجووه‌كانیان له زیندانی سنه و ئێڤین به مه‌به‌ستی ناچاركردنیان به وتووێژی زوره ملێی ته‌له‌ویزیۆنیی، پووچه‌ڵ كرده‌وه. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه خه‌باتكارانه‌ی موعه‌لیمان كه سه‌ربه‌رزانه به‌باوه‌شی بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخواز شادبوونه‌وه، نموونه‌ی ناكام كردنی پڕۆژه‌یه‌كی كۆن و سواوی كۆماری ئیسلامین به‌مه‌به‌ستی گرێدانی هه‌ر جۆره خه‌باتێكی مافخوازانه به دام و ده‌زگا سیخوڕییه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه. خۆڕاگری ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه سه‌ربه‌خۆ خۆشناوانه‌ی كانوونی فه‌رهه‌نگیان له په‌نا باقی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و موعه‌لیمه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان، ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی كه ئێستا له ئارادایه.
خه‌باتی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ژنان له دژی ڕژیم، له به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، گه‌یشته لووتكه. ئه‌م ئاخێزه جه‌ماوه‌رییانه به خه‌باتی پێشڕه‌وانه و ڕوو له گه‌شه‌ی كرێكارانی فولادی ئه‌هواز، شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په و كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان و به‌رین بوونه‌وه‌ی خه‌باته جه‌ماوه‌رییه‌كان له دژی بێ ئاویی، پیسبوونی ژینگه و خۆڕاگری ژنانی ئازادیخواز له دژی حیجابی زۆره ملێ، پێی نایه قۆناغێكی نوێوه. به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كه له داویی قه‌یرانی چاره هه‌ڵنه‌گه‌ری ئابووری، قه‌یرانی مه‌شروعیه‌ت، جێگیربوونی گه‌نده‌ڵی، ناكۆكیی و پرش و بڵاوی ناوخۆیی و بێتوانایی له ئاست وڵامدانه‌وه به هه‌ر چه‌شنه داخوازییه‌كی ئاسایی خه‌ڵكدا گرفتارن، ده‌ستیاندایه هه‌وڵێكی بێ هیوا و بێ سه‌مه‌ر. ئه‌وان له ئۆمێدی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، له په‌نای هه‌وڵه ته‌بلیغاتییه بێ بنه‌ماكان له ڕێگای ده‌نگ و ڕه‌نگ و باقی ڕاگه‌یه‌نه‌ره به‌كرێگیراواكانه‌وه، په‌نایان برده به‌ر ئۆرگانه ئیتلاعاتی و سه‌ركووتگه‌ره‌كانیش. یه‌ك له‌و هه‌وڵانه بریتی بوو له په‌نابردنه به‌ر په‌روه‌نده سازییه‌كی درۆ و بێ بنه‌ما.
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌پێی پلانێكی له‌پێشدا داڕژا و به جۆرێك له جۆره‌كان خاتوو “سیسێل كۆهلێر و هاوسه‌ره‌كه‌ی ژاك پاری“، دوو هه‌ڵسووڕاوی سه‌ندیكایی ناسراو و خۆشناوی موعه‌لیمانی فه‌رانسه و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و موعه‌لیمانی ئێرانیان، له مانگی گوڵانی ١٤٠١دا هێنایه ئێران. مه‌ئموره به‌دناوه‌كانی ئیمامی زه‌مان هه‌موو ئاسانكارییه‌كی پێویستیان بۆ سه‌فه‌ره‌كه‌یان كردبوو و ته‌نانه‌ت هوتێل و ژووری دیاریكراویان پێشتر بۆ دابین كردبوون و ڕێگه‌یان خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌یكه بتوانن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕاوه كرێكاری و موعه‌لیمه ناسراو و خاوه‌ن جێگه و پێگه‌كان، له ئێران دیدار بكه‌ن. ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی پیلانگێڕانه له هه‌موو سه‌فه‌ر و چاوپێكه‌وتنه‌كانیان فیلم و وێنه‌یان هه‌ڵگرتبوو و كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه له ئێران له فرۆكه‌خانه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردن. ئه‌م فریوكارانه دواتر له ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڕاگه‌یه‌نه‌ره به‌كرێگیراوه‌كانیانه‌وه، به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ تۆمه‌تێك له دژیان پشتڕاست كرابێته‌وه، وه‌ك سیخوڕ ناویان بردن كه گۆیا به ڕۆژی ڕووناك ویستویانه بزووتنه‌وه‌ی به‌رین و مافخوازانه‌ی كرێكاری و موعه‌لیمان، به دام و ده‌زگا سیخوڕه‌كانی ڕۆژئاواوه گرێ بده‌ن.
ڕژیم دواتر ژوماره‌یه‌ك هه‌ڵسووڕاوی ناسراوی كرێكاریی وه‌ك، ڕه‌زا شه‌هابی، ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد، حه‌سه‌نی سه‌عیدی ئه‌ندامی ئه‌و سه‌ندیكایه و هه‌روه‌ها ژوماره‌یه‌ك چالاكی خۆشناویی موعه‌لیمان له‌وانه، ڕه‌سوڵ بو‌داقی، جه‌عفه‌ر ئیبڕاهیمی، موحه‌ممه‌د حه‌بیبی، ناسر موسه‌وی، شه‌عبان موحه‌ممه‌دی، ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی و مه‌سعوود نیكخایان، به بیانووی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه فه‌رانسه‌وییه، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌وان دواتر چه‌ند په‌روه‌نده‌ی درووستكراویتریان له دژی چه‌ند هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاریتر له‌وانه، ڕێحانه ئه‌نسارینێژاد، ئانیشا ئه‌سه‌دوڵڵاهی و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌یوان موعته‌دی و هه‌روه‌ها هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی، به په‌روه‌نده ساخته و درۆێنه‌كان زیاد كرد. په‌روه‌نده سازانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌م كاره قێزه‌ون و ترسۆنه‌كانه‌یان به خه‌یاڵی خاوی خۆیان هه‌وڵیاندا خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێستای كرێكاران و موعه‌لیمان، وه‌ك پلانگێڕی و حه‌ره‌كه‌تێكی داڵده‌دراو له‌لایه‌ن ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه نیشان بده‌ن. به‌ڵام خۆڕاگری ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه خه‌باتكارانه له زیندان و هه‌وڵی ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكانی كرێكاران و موعه‌لیمان، ئه‌و پیلانه‌ی به زیانی ڕژیمی ئیسلامی ته‌واو كرد. سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی سه‌ره‌وه‌ی ڕژیم تێگه‌یشتن له‌وه‌یكه ماونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م ڕۆڵه خه‌باتكارانه‌ی جه‌ماوه‌ر له زیندانه‌كاندا، زیانێكی گه‌وره‌تر به دام و ده‌زگای داڕزیویان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌م پێیه ده‌كرێ چاوه‌ڕوانی ئازادی باقی زیندانیه سیاسیه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م كه‌یسه‌وه بین.
زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی خه‌باتكاران، شۆڕشگێڕان، دژبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی، كه له ڕێگای په‌روه‌نده سازییه‌وه مومكین و تاهه‌نووكه‌ش یه‌كێك بووه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی مانه‌وه‌ی ڕژیم. ڕژیمی ئیسلامی ته‌نیا له ده‌یه‌ی شه‌ست و به تایبه‌ت له ساڵی ٦٧دا به هه‌زاران شۆڕشگێڕی كۆمۆنیست و دژبه‌ری سیاسی خۆی، هه‌ر به‌م بیانوانه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام كرد. ئێستا به پشت بستن به خه‌باتی كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان، ژنانی ئازادیخواز، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازیی، ئازادیخوازان و زیندانیانی سیاسی ژن و پیاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، ئه‌م پیلانانه به دژی خودی ڕژیم هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئازادی ئه‌سكه‌نده‌ر، شه‌عبان و مه‌سعوود كه بێگومان ده‌بێ به ئازادی باقی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه ته‌كمیل بێت، به‌یانگه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه، هاوسه‌نگی هێز له نێوان كۆماری ئیسلامی و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئازادیخوازدا، به زیانی ڕژیم گۆڕدراوه.