ڕۆژنانه‌مه‌ی شه‌رق ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند كه هۆتێل “عامریه‌كان”ی كاشان به‌هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ داخراوه و ٩٠ كرێكار بێكار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، هۆتێل “عامریه‌كان”ی كاشان یه‌كێك له ناوه‌نده توریستیه‌كانی ئه‌و شاره‌یه كه ڕاسته‌وخۆ ٩٠ كه‌س تێدا كار ده‌كه‌ن و ناڕاسته‌وخۆ ١٥٠ كه‌س ژیانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین ده‌كرێت، به‌ڵام به فه‌رمانی ڕێكخراوی “ئه‌مری به مه‌عرووف و نه‌هی له مونكه‌ر” به بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای حیجای زۆره‌ملێ داخراوه و كرێكاره‌كانی بێكار كراون.