کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبەش کرانی خوێندکارێک لە مافی خویندن لە زانکۆی شەریف

بێبەش کرانی خوێندکارێک لە مافی خویندن لە زانکۆی شەریف 4

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “وەزارەتی عولووم” حوکمی دەرکردنی خوێندکارێکی لە زانکۆی شەریف پەسەند کردووە.

ئەو خوێندکارە بە ناوی “رەزا دالمەن“، رێککەوتی 28ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لە لایەن شۆرای ئینزیباتی زانکۆی شەریفەوە بە تۆمەتی “تێکدانی رێوشوێنی زانکۆ، رووخاندنی داراییە گشتییەکان و بێڕێزی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی” حوکمی دەرکردن لە زانکۆ و 4 ساڵ قەدەغەکردن لە خوێندنی بەسەردا سەپێندراوە کە دواتر لە لایەن شۆرای ناوەندی ئینزیباتی وەزارەتی علوومەوە حوکمەکەی پەسەند کراوە