کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبەشکرانی مەجید رەوشەن نەژاد لە مافی دەرمان لە زیندانی تارانی گەورە

بێبەشکرانی مەجید رەوشەن نەژاد لە مافی دەرمان لە زیندانی تارانی گەورە

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “مەجید رەوشەن نەژاد” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی تارانی گەورە لە مافی دەرمان بێبەش کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە سەرەڕای تووشبوونی بە نەخوشییە دەروونییەکان، بۆ نەخوشخانەکانی دەرەوی زیندان نەگواستراوە و تەنانەت لە نێو زیندانیشدا دەرمانی وەرنەگرتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بە ناوبراو، مەجێد رەوشەن نەژاد پەیویستی زۆری بە دەرمانە و زۆر گرینگە کە ڕەوانەی نەخوشخانە بکرێت. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوە سیاسییە، بە شێوەی ئەنقەست بە بێ جیاکردنەوەی بەندکراوان بە پێی تاوانەکانیان، لە بەندی 4، تیپی 4ی ئەو زیندانە ڕاگیراوە کە زۆربەی زیندانیانی ئەو یەکە، تاوانی گەورەی کۆمەڵایەتییان لەسەرە.