به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، حه‌راسه‌تی زانكۆی كوردستان له شاری سنه ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی كچی له مافی خوابگا بێبه‌ش كردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و خوێندكارانه به بیانووی بانگكرانیان له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆی كوردستان، هه‌روه‌ها ڕاپۆرته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حه‌راسه‌ت له مافی خوابگا بێبه‌ش كراون. شایانی باسه كه پێشتریش چه‌ند خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه بۆ ماوه‌ی دوو ترم له درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن دوور خرابوونه‌وه