“محه‌ممه‌دحسێن مووسه‌وی حه‌بیبی”، خوێندكاری بواری كارناسی كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی به پێی بڕیاری شۆرای پێداچوونه‌وه‌ی زانكۆ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ترمی دیكه له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، “محه‌ممه‌دحسێن مووسه‌وی حه‌بیبی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر و ته‌نیا له‌سه‌ر سكاڵای حه‌راسه‌ت به تۆمه‌تی سازكردنی كێشه بۆ زانكۆ له درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش كراوه.