به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی میاندواو و بۆكان كه له وه‌رزی زستانی ساڵی ٩٧وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، چاره‌نووسیان نادیاره و له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “جه‌ماڵ یووسفی” دانیشتووی گوندی مه‌شیرئاوای میاندواو، “حسێن ئیبراهیم حه‌مزه” دانیشتووی گوندی قه‌ره‌گۆلی بۆكان، “مه‌نسوور شاره‌بان” دانیشتووی گوندی ئیبراهیم ئاوای میاندواو و “هه‌ژار عه‌باسی” دانیشتووی شاری میاندواو كه له‌ئێستادا زیندانی ناوه‌ندی بۆكان ڕاگیراون، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه هه‌روا له زیندانی بۆكان ڕاگیراون و بیلاته‌كلیفن. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه پێشتریش له ساڵ ٩٥ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش نزیكه‌ی یه‌كساڵ به قه‌راری وه‌سیقه له‌زیندان ئازاد كرابوون.