کاربەدەستانی ئیسرائیلی ڕۆژی هەینی 27ی مانگی خاکەلێوە، ڕایانگەیاند، لە وڵام بە هاویشتنی چەند ڕاکێتێک بۆ باشووری ئیسرائیل، چەند ناوچەیەکی غەزیان بۆردوومان کردووە.
تا ئیستا هیچ گرووپێکی فەلەستێنی بەرپرسیاریەتی هاویشتنی ڕاکێتەکانی وەئەستۆ نەگرتووە. ئەرتەش و دەوڵەتی ئیسرائیل هەر جار بە بیانووی هاویشتنی ڕاکێتەوە، ناوچە مەدەنییەکانی غەزە دەکەنە ئامانج. سەرچاو فەلەستینیەکان لە کاردانەوە بە دوایین هێرشی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، هیرشەکە خەساری گیانی بە دواوە نەبووەو تەنها زەویە کشت و کاڵیەکان كراوهته ئامانج.