ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆکەکانى دەوڵەتى تورکیه زنجیرە چیای “کورەژارییان” لە سنورى شیلادزێى سەر بە شارۆچکەى ئامێدى بۆردومانکرد و تاوەکو ئێستا زیانەکانى ئەو بۆردوامنە ئاشکرا نەکراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دەوڵەتى تورکیه ڕۆژانە بەبیانوى جیاواز بۆردومانى ناوچە سنورییەکان دەکات و ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى بەشێک لە گوندنشینان ئه‌و ناوچه‌یه ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن. شایانی باسه به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیه جگە لەوەى زیانێکى زۆر بە ڕەز و باخى هاوڵاتیان ئه‌و ناوچه‌یه گەییشتووه، لە هەمان کاتیش‌دا دەیان شەهید و بریندارى لێکەوتووەتەوە.