زانكۆی زانیاریی پزیشكی زاهیدان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی ماڵاڕیای كوشنده له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی زانكۆی زانیاری پزیشكی زاهیدان، له ساڵی ڕابردۆوه تا به ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی ماڵاڕیای كوشه‌نده ١٠ هێنده زیادی كردووه و له ئێستا دا ٢ هزار كه‌س له شاره‌ستانه‌كانی ڕاسه‌ك، مێهرستان و سه‌رباز به‌و نه‌خۆشیه تووش بوون. نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی، بێبه‌ش بوون له ئاوی پاك و خاوێن و هه‌ژاری و ده‌ست كورتی سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری تووشبوون به نه‌خۆشی ماڵاڕیا له ئوستانه.