رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری قه‌سری شیرین، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوی مینی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق له ناوچه‌ی “ته‌نگاب”ی سه‌ر به شاری قه‌سری شیرین، به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی راپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوی مینی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق بووه‌ته هۆی بریندار بوون و له‌ده‌ست دانی قاچی هاووڵاتییه‌كی لاوی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ته‌نگاب”ی سه‌ر به شاری قه‌سری شیرین، شایانی باسه، ناوبراو له عه‌شایه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه و له كاتی له‌وه‌ڕی مه‌ڕ وماڵاته‌كه‌ی تووشی ئه‌م ڕووداوه بووه كه به‌دوای بریندار بوونی راگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان كراوه.