به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “سدیق ئیبراهیم زاده” له لایه‌ن داده‌وه‌ری گشتی شاری شنۆ و فه‌رمانداری ئه‌و شاره ده‌ركرا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ناوبراو به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی گشتی دۆسیه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و له لایه‌ن خه‌ڵكی گوندی “دێ شه‌مس” له دژی ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه چووه به‌ڵام له لایه‌ن دادوه‌ری گشتی شاری شنۆوه پێداگری له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو كراوه.