به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حكوومه‌تی عێراق بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئاخوندێكی نزیك به كۆماری ئیسلامی به ناوی “ئه‌لحوسه‌ینی” به تۆمه‌تی تێوه‌گلان به كاری تیرۆریستی ده‌ركردووه.
“ئه‌لحوسه‌ینی” كه به‌ڕێوبه‌ری یه‌كێتی ڕادیۆ و ته‌له‌ویزیۆنه ئیسلامیه‌كانی عێراقه، به‌هۆی تێوه‌گلان به كرده‌وه‌ی تیرۆرستی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه بۆ ده‌رچووه. ناوبراو تۆمه‌تباره به به‌شداری له هێرشی مووشه‌كی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بۆ سه‌ر ” ناوه‌ندی وتووێژی ڕافدین” كه بیناكه‌ی له ئۆستانی نه‌جه‌فی عێراق دایه. شایانی باسه ناوه‌ندی ” وتووێژی ئڕافدین” كه له چوارچێوه‌ی به‌ڕه‌وپێش بردنی دیمۆكراسی چالاكی هه‌یه له مانگی خه‌رمانانی ئه‌م ساڵ درایه به‌ر مووشه‌كی ئارپیچی و به‌وهۆیه‌وه خه‌ساره‌تێكی زۆر به‌ر بینای ئه‌و ناوه‌نده گه‌یشت.