ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌رته‌شی توركیا هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ سه‌ر “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت”ی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا ده‌ست پێكرد و شه‌ڕ و پێكدادانێكی قوڕس له نێوان هه‌ر دوولا هاته ئاراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ڕووسیه چه‌ند بنكه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچانه هه‌بووه كه له ماوه‌ی ڕۆرژانی ڕابردوودا چۆڵی كردوون. هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كان، یه‌ك ڕۆژ پێش له هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا، چه‌ندین كاره‌وانی نیزامی هاوبه‌شی ڕووسیه و هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی به‌ره‌وه باكووری سووریه به‌ڕێكه‌وتبوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و بۆردوومانانه له‌به‌رده‌ستا نییه.