رۆژی ٢٤ی ئاوریل؛ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٤ی مانگی گوڵان؛ ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی كۆمه‌ڵكووژی ئه‌رمه‌نییه‌كانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تووركییه‌ی عوسمانی. هه‌موو ساڵێك له‌وه‌ها ڕۆژێكدا؛ یادی یه‌ك و نیو میلیۆن قوربانی كۆمه‌ڵكوژی ساڵه‌كانی ١٩١٥ و ١٩١٦ی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عووسمانی له گۆشه و كه‌ناری جیهان به‌رز ڕاده‌گیرێت. تا ئێستا ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان؛ پارڵمانی ئورووپا و نزیكه‌ی ٢٠ ده‌وڵه‌تی جیهان ڕووداوه‌كانی ١٩١٥ی زایینییان وه‌ك ” كۆمه‌ڵكووژی مێژوویی ” ئهرمهنێهكان به ره‌سمیی ناسیوه. ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له تووركییه و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان؛ به‌رده‌وام تێكۆشاون كه ئه‌م به‌سه‌رهاته مێژووییه؛ په‌رده‌پۆش بكه‌ن و بیشارنه‌وه. به‌ڵام به‌رله‌وه‌یكه ده‌وله‌ته‌كان به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و یا له‌ژێر گووشاری بیرورای گشتی؛ ده‌ست بده‌نه ناساندنی كۆمه‌ڵكووژی ئه‌رمه‌نییه‌كان؛ نووسه‌رانی ئازای توورك و غه‌یره توورك؛ ئه‌م جه‌نایه‌ته سامناكه‌یان به ئاگاداری بیرورای گشتی گه‌یاندبوو.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی مێژوویی نیشان ده‌ده‌ن كه حكوومه‌تی ڕوو له ناوچووی عووسمانیی له ساڵه‌كانی پێش له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی؛ پلانی ده‌ركردنی ئه‌رمه‌نییه‌كانیان له ئه‌و ناوچانه‌ی كه سه‌دان ساڵ له‌وێدا ژیابوون؛ داڕشتبوو و ده‌ستپێكی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییان بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م پلانه له‌بار بینی. كومیته‌یه‌كی سێ كه‌سی له رێبه‌رانی حیزبی ” ئیتحاد و ته‌ره‌قی ” كه له ده‌مارگرژترین ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانی توورك پێكهاتبوون؛ مه‌ئمووری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی پلانی ڕاماڵینی ئه‌رمه‌نییه‌كان بوو. ئه‌م سێ جه‌نایه‌تكاره به به‌ڕۆژ كردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌كان و ته‌رحه‌كانی كۆن و رێكحستنی جه‌نایه‌تكارترین شۆڤێنیسته‌كانی توورك و بێ به‌زه‌ییترین ئه‌ندامانی ناو ده‌سه‌ڵات؛ كاری دژه ئینسانی خۆیان ده‌ستپێكرد. عه‌مه‌لیاتی قه‌تڵ و عامی ئه‌رمه‌نییه‌كان له سێ قۆناغدا به‌رێه‌وه‌چوو:
قۆناغی یه‌كه‌م؛ ڕاگواستن و كووشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كانی دانیشتووی ویلایه‌ته‌كانی شه‌رقی ئاناتۆلی و كووشتاری ئه‌و ئه‌رمه‌نییه لاوانه بوو كه به ڕواڵه‌ت بۆ سه‌ربازی بانگ كرابوون؛ له مه‌ودای ئاوریل تا ژانوییه‌ی ١٩١٥. قۆناغی دووهه‌م؛ ڕاگواستنی ئه‌رمه‌نییه‌كانی به‌شه‌كانی ناوچه‌ی ئاناتۆلی و به‌شی ئورووپایی تووركیه له ئووتی ١٩١٥ تا ژانوییه‌ی ١٩١٦ و له‌ناو بردنیان و له كۆتاییدا قۆناغی سێهه‌م؛ قه‌تڵ و عامی ئه‌رمه‌نییه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له ئۆردووگاكانی قه‌راغ چه‌می فۆرات له فێورییه تا ژووئییه‌ی ١٩١٦.
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاگواستنی ئه‌رمه‌نییه‌كان؛ ماڵ و داهاتی ئه‌وانیش زه‌وت ده‌كرا. به وته‌ی لێكۆله‌رێك؛ زه‌وت كردنی ئه‌م داراییانه له‌سه‌ر پێ‌گرتن و بووژانه‌وه‌ی ” سه‌رمایه‌داری نه‌ته‌وه‌یی ” توورك؛ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌بوو. هه‌ر وه‌ها به‌شێك له هه‌زینه‌ی به‌شداری عووسمانییه‌كان له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌میش له ڕێگای زه‌وت كردنی داراییه‌كانی ئه‌رمه‌نییه‌كان به‌ده‌ست هات.
كوومیته‌ی مه‌ئمووری ئه‌م جینۆسایده قاتڵه‌كانی زیندانی؛ مووسڵمانه تووندڕه‌وه‌كان؛ ڕێگره‌كان و گه‌وره‌كانی عه‌شایری كوردی بۆ پاكسازی و ڕاماڵینی ئه‌رمه‌نییه‌كان؛ به‌كارهێنا.
دواتر ده‌وڵه‌تی تووركییه به ڕێبه‌ری ” ئاتاتۆرك ” و رێكخراوی “تووركه لاوه‌كان” ؛ ڕاماڵین و پاكسازی نه‌ته‌وه‌ی كورد و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كه‌مینه‌كانیان به هه‌مان شێوه ئه‌نجامدا كه ده‌سه‌ڵاتی عووسمانی؛ كۆمه‌ڵكووژی ئه‌رمه‌نییه‌كانیان به‌رێه‌وه بردبوو. یه‌كێك له لێكۆله‌ران؛ به‌ستێنی عه‌ینی و زه‌ینی كووشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان؛ به كاردانه‌وه‌ی له كیس چوونی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمپراتۆری عوسمانی له ئوروپا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ستی ناسیۆنالیسمی توورك ده‌زانێ. بڕیاری قه‌تڵ و عامی ئه‌رمه‌نییه‌كان؛ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجامدراوه.
ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عووسمانی و هاتنه سه‌ركاری جه‌ریانی ناسراو به تووركه لاوه‌كان به ڕێبه‌ری ” كه‌ماڵ ئاتاتۆرك “؛ ده‌ستپێكی كۆمه‌ڵكووژی دیكه له تووركییه ئه‌م جاره‌یان به دژی خه‌ڵكی كورد بوو. وه‌ك نموونه له نێوان ساڵه‌كانی ١٩٣٧و ١٩٣٨ له شوێنێك كه ئێستا به ” توونج ئیلی ” ناوده‌برێت؛ ٧٠٠هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی كوردی ” زازا “؛ ناچار به ڕاگواستنی زۆره‌ملێ كران. له جه‌ریانی ئه‌م دوورخستنه‌وه‌یه؛ ده‌یان هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. مێژوو نووسان باس له له‌ناوچوونی ٧٠ تا ٣٠٠هه‌زار كه‌س له‌م جه‌نایه‌ته‌دا؛ ده‌كه‌ن.
له ده‌یه‌ی ٧٠ی زایینی به‌دوواوه؛ كاری لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكووژی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تووركییه به ئامانجی داپۆشینی ڕاستییه‌كان؛ جیدی‌تر بۆوه و له ده‌یه‌ی ٨٠ و ٩٠ی زایینی به لووتكه‌ی خۆی گه‌یشت. له ده‌یه‌ی ١٩٨٠به‌م لاوه؛ ده‌وڵه‌تی تووركییه حه‌ولیدا به دڵئاواڵه‌یی له ڕێگه‌ی یارمه‌تی ماڵی به ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی توورك ناسی له دانشگاكانی ئورووپایی و ئامریكایی؛ شوێنه‌وار و لایه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م ناوه‌ندانه بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه ترسه‌نۆكانه و گه‌نده‌ڵانه‌یه؛ بێ ئاكام مایه‌وه. له ده‌یه‌ی ١٩٨٠ له كاردانه‌وه به گووشاره‌كانی بیرورای گشتی؛ لێكۆلینه‌وه‌كان و ناره‌زایه‌تی خه‌لكی پێشكه‌وتنخواز، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه به‌كگرتووه‌كان و پارلمانی ئورووپا؛ خوازیاری ئه‌وه بوون تا تووركیه ره‌سمه‌ن؛ كووشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان؛ وه‌ك ڕه‌گه‌زكوژی قه‌بووڵ بكات. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تووركییه نه‌ته‌نیا دانی به راستیی مێژوویی كۆمه‌ڵكووژی ئه‌رمه‌نییه‌كان دا نه‌نا؛ به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه له‌ژێر گووشاری بیرورای گشتی له‌م بابه‌ته‌وه كارێكی كردووه؛ تا بانگ كردنی سه‌فیر و بڕینی په‌یوه‌ندییه‌كان؛ چۆته پێشێ. نووسه‌ران و مێژوو نووسانی ئازادیخوازی توورك زمان له ناوه‌وه‌ی تووركییه كه له‌م باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه؛ به‌م كاره‌ی خۆیان مه‌ترسی زیندان و ته‌نانه‌ت مه‌رگیان له‌لایه‌ن ” پان تۆركیستهكان ” و توركه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كان به گیان كڕیوه و زیندانی و ئه‌شكه‌نجه و ته‌نانه‌ت تێرۆر كراون.
له راستیدا یه‌كه‌م كۆمه‌ڵكووژی مێژووی مۆدێرن له ده‌سه‌ڵاتی تووركییه‌وه ده‌ستیپێكرد. پاشان هۆلۆكاستی یه‌هوودییه‌كان؛ كۆمۆنیسته‌كان و كۆولییه‌كان له‌لایه‌ن نازییه‌كان؛ پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌یی له روواندا و كووشتاری خه‌ڵكی كوردستان له پلانی ناسراو به ئه‌نفال؛ له‌لایه‌ن حیزبی به‌عسی عێراق و به ڕێبه‌ری ” سه‌دام حوسێن ” ڕوویدا. ئه‌مرۆكه كووشتاری هێزه‌كانی خه‌باتكار و دژبه‌ر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كان له ئاستی بچووكتر؛ به‌لام هه‌ر به‌و ئاسته له وه‌حشیگه‌ریه‌وه؛ ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ نموونه له‌م باره‌یه‌وه ده‌توانین ئاماژه به كووشتاری ٥ تا ٧ هه‌زار كه‌س له دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له ساڵی ٦٧ به بڕیاری خوومه‌ینی؛ له زیندانه‌كان بكه‌ین. گووشاری بیرورای گشتی خه‌ڵكی پێشڕه‌و و خه‌باتی كرێكاران و ئینسانه ئازادیخوازه‌كان بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی تووركییه؛ نیشانی ده‌دات كه مێژوو؛ دژی جه‌نایه‌تكاران له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌دایه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و حیزبی كۆنه‌په‌ره‌ست و ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی؛ دره‌نگ یا زوو ده‌خرێنه زبڵدانی مێژۆوه.