ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گوڵان، كرێكاران، چالاكانی سینفی و ڕێبه‌رانی ئیتحادیه‌كانی كرێكاری هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و وێڕای دووپات كردنه‌وه‌ی مافه‌كانی سینفی و یاسایی كرێكاران، خوازیاری پشتیوانی له پیشه‌كان له باروودۆخی پاندمی كۆرۆنا بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له زۆر به‌ی وڵاتانی دونیا له‌وانه، توركییه، ئاڵمان، ئۆستراڵیا، فه‌ڕانسه، ئینگلیس، ئا‌مریكا، هۆله‌ند، نوروێژ، سوئێد، فیلیپین، دانمارك، فه‌نلاند، سوئیس، ئیتالیا، ئۆتریش و ئیسپانیا به ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی چینی كرێكاریان به‌ڕێوه‌برد. جێی ئاماژه‌یه كه ڕێپێوانه‌كه‌ی ئه‌مساڵ به بۆنه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا شێوازێكی جیاوازی به‌خۆیه‌وه بینی و وڵاتانێك وه‌كۆ توركییه پێش هاتنی ڕۆژی یه‌كی مه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچووی ڕاگه‌یاند به ڵام سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگییه‌كان كرێكارن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شدارییان كرد له‌م ڕێوڕه‌سمه، به پێی ڕه‌اپۆرته‌كان لانیكه‌م ١٧٠ كه‌س له توركییه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.