ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و خه‌ڵكی گوندی “تێژتێژ”ی سه‌ر شاری سنه، له ڕێوڕه‌سمێكدا ڕۆژی یه‌كی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاریان ڕێزلێگرت.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌شداربووان ئه‌م ڕیوه‌ڕه‌سمه به خوێندینی سروودی شورشگێڕانه ده‌ستیپێكردووه و له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا یه‌كێك له كرێكاران باسێكی له‌سه‌ر گرینگی ڕۆژی كرێكار و باروودۆخی سه‌ختی كار و ژیانی چینی كرێكار هه‌روه‌ها هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ كرێكاران، سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد. شایانی باسه ئه‌م مه‌راسیمه به باس له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی نێو كۆمه‌ڵگا كۆتایی پێهات.