به پێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست ، بە فەرمانی “شا عەبدوڵا” پادشای ئوردون، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەیان کەسیان لە خێزانی شاهانە دەستگیرکردووە کە “شازادە حەمزە” کوڕی پادشای پێشووی وڵاتەکە له ناویان دایه.
ههواڵهكان باس لهوه دهكهن كه تاوانبارانیان بە تۆمەتی “مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری وڵات” دەستگیرکراون و ئەوەش بە مانای هەوڵی کودەتا لێکدراوەتەوە. جێی ئاماژهیه كه میدیاکانی ئوردون هەواڵەکەیان پشتراستکردووەتەوە، بەڵام ئاماژەیان بە زانیاریی زیاتر نەکردووە و پلانی ئەو کەسانەیان بە دیاریکراوی روون نەکردووەتەوە.