ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لەگەڵ ئەوەى لە مانگى نۆوامبری ساڵى ڕابردوودا یەکەم ڤاکسینى دژ بە کۆرۆنا رێژەى سەرکەوتنى بەسەر ویرووسی کۆرۆنادا راگەیاند، بەڵام تا ئێستاش ژمارەى توشبوان و گیان لەدەستدان به‌م ویرووسه لە جیهان بەردەوامە لە بەرزبونەوه دایه.
بەپێى داتا جیهانییەکان، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا ٩٠ ملیۆنی تیپەڕاندووه و گەیشتووه‌ته ٩٠ ملیۆن و ٨٤ هه‌زار و ٧٧٢ كه‌س و لەو ژمارەیەش، یه‌ك ملیۆن و ٩٣٤ هه‌زار و ٩٢٥ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ٦٤ ملیۆن و ٤٦٧ هه‌زار و ٥ كه‌سیش چاکبونەتەوە. تا ئێستاش ئەمریکا لە ریزبەندى یەکەمین وڵاتدایە کە زۆرترین ئاماری تووشبوانی تێدا تۆماركراوه و ژمارەى توشبوان له‌م وڵاته گەیشتوەتە ٢٢ ملیۆن و ٦٩٩ هه‌زار و ٩٣٨ كه‌س، دواتر هەریەکە لە وڵاتانی هێندوستان، به‌ڕازیل، ڕووسییه و بریتانیا دێن.