ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارنامه سه‌وزه‌كان بۆ بیسته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له مۆعه‌لیمانی كارنامه‌سه‌وز له شاره‌كانی ئێران چوونه‌ته شاری تاران و به ڕۆژ و شه‌و له به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش مانیان گرتووه و خوازیاری دامه‌زراندن له‌و وه‌زارتخانه‌یه و پێڕاگه‌ییشتن به داواكارییه‌كانی دیكه‌یان بوونه.