له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی قه‌راردادی شیركه‌تی ته‌وزیعی به‌رقی خوزستان، له ناره‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
یه‌كێك له‌م نارازیانه له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: نزیكه‌ی ٥٠ كرێكار له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته هاوكاریان هه‌یه و بڕێكیان له ساڵی ٩٥وه داخوازیه‌كانیان له باره‌ی پرۆژه جێبه‌جی كراوه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته وه‌ك خۆی ماوه و جێبه‌جی نه‌كراوه، شایانی باسه كه، كۆمه‌لێك له كارمه‌ندان و كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته به هۆی نه‌بوونی پاره و قه‌رزداربوونیان ده‌ستیان له كاركێشاوه.