فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش، خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی كاریان بوون.
ناڕازییان له‌ئاست بێ ئاكام بوونی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی قانوونی دامه‌زراندنی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی كه له لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه په‌سه‌ند كراوه ناڕازیین. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: له‌ئاست به‌ڕێوه‌چوونی ئازموونی ئێستخدامی كه بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت نیگه‌رانن و مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ئازموونه تووشی ویرووسی كۆرۆنا بن.