رۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی خاكه‌ڵێوه، هه‌زاوان كه‌س له شاروه‌ندانی بلفاستی پایته‌ختی ئیرله‌ندی شومالی بۆ شه‌شه‌مین رۆژی به‌رده‌وام ڕژانه سه‌رشه‌قام و دژی ئاسته‌نگییه‌كانی دوای برێگزیت ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ژانویه‌ی ساڵی ڕابردوودا و به دوای ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كیه‌تی ئۆرووپا(برێگزیت)، ئاسته‌نگییه‌كی زۆر بۆ به‌شی تیجاری به تایبه‌ت به‌شی پشكنین و گومرۆكی نێوان ئیرله‌ندی شومالی و به‌شه‌كانی تری برینانیا درووست بووه و هه‌ر ئه‌مه بووه‌ته هۆی ناره‌زایه‌تی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته.