ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گوڵان، بۆ جارێكی تر خه‌ڵكی كۆلۆمبیا دژی گه‌ڵاڵه‌ی نوێی وه‌رگڕتنی باج، نایه‌كسانی، گه‌نده‌ڵی، توندووتیژی هێزه‌كانی پۆلیس، هه‌ژاری و بێكاری ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مه‌ده‌نی له كۆلۆمبیا له دوای بانگێشتی ئیتحادیه‌كانی كرێكاری، خوێندكاران، ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان بۆ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له ئاست په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت به شێوه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌رگرتنی باج كه زۆرتر چینی هه‌ژار ئه‌گرێته‌وه، ده‌ستیپێكرد. شایانی باسه كه له گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هێزه‌كانی پۆلیس تاكوو ئێستا لانیكه‌م ٢٤ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.