ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی تل حەلەف لە سەرێكانێ، لانیكه‌م ٢٥ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه برینداربوون.
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گه‌لاوێژ، میدیاكانی ناوخۆی سوورییه بڵاویانکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی تل حەلەف لە سەرێكانێ تەقیوه‌ته‌وە و به‌هۆیه‌وه ١٠ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە خاڵێكی پشکنینی له تل ئەرقەمی کە لە لایەن توركییه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرا، كردبووه ئامانج. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، چەندین تەقینەوە له شار و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه، چەندین کەس گیانیان لەدەستداوه و برینداربوون.