ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “ئه‌مجه‌د عه‌نایه‌تی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی به‌ڕێوه برد.
ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، “ئه‌مجه‌د عه‌نایه‌تی” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. باوكی ئه‌مجه‌د له مه‌راسمی ڕۆژی له دایكبوونی وتی: ئه‌مجه‌د شه‌هیدی نه‌ته‌وه‌یه‌كه و ئه‌گه‌ر سه‌د ڕۆڵه‌م هه‌بوایه، فیدای ئازادی ئه‌و نیشتمانه‌م ده‌كرد.