ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، بە بەشداری بەرچاوی خوێندكاران لە زانكۆی كۆبانی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز به گڕ و تینه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكاران بە پۆشینی جل و بەرگی كوردی ئاهەنگیان گێڕاوه و نەورۆزیان له ته‌واوی گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان پیرۆزبایی كردووه، هەروەها چەندین شیعر، گۆرانی و شانۆگەری پێشكەش به میوانانی مه‌راسمه‌كه كراوه و دواتر دروشمی “زانین بڕوا به‌خۆبوونه‌وه، بڕوا به‌خۆبوون هه‌بوونه” و “ژن،ژیان،ئازادی” به‌رز كراوه‌ته‌وه