به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی به به‌شداری كانوونی “چالاكانی دیكۆكرات و سۆسیالیست”ی هانووفێر، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی چه‌پ و كۆمۆنیست، بۆ پشتیوانی له خۆپێشاندانی گه‌لانی ئێران له شاری هانووفری ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان به دوو زمانی كوردی و ئاڵمانی دروشمیان دژ به ڕژیمی كۆمار ئیسلامی وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌و ئاكسیۆن و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه به دوای بانگهێشتی كانوونی “چالاكانی دیمۆكرات و سۆسیالیست”ی شاری هانووفێری ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه وحیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان له‌و چالاكییه‌دا بوو.