به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌گه‌ڵ هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، ڕێوڕه‌سمێكی شكۆدار به به‌شداری حیزبه سیاسیه‌كان، ڕێكخراوه‌كان، كه‌سایه‌تیه سیاسی و دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری گۆتنبرگی سوید به‌ڕێوه چوو.
مه‌راسمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی جیهانی هاوپشتی چینی كرێكار و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد، پاشان به بڵاوبوونه‌وه‌ی پارچه مۆزیكێك بێده‌نگیه‌كه شكا و هاوڕێ “هێرۆ بۆكانی” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه ڕیزی بڕگه و بابه‌ته‌كانی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. له به‌شی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه كورته‌یه‌ك له مێژووی پڕ له شانازی كۆمه‌ڵه باس كرا و به‌دوای دا چه‌ند تراكت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه‌وه خوێندرا و دواجار چه‌ند پارچه موزیك له‌لایه‌ن هۆنه‌رمه‌ندان “ئه‌سعه‌د مه‌ریوانی” و “حه‌مید ڕه‌سووڵی” پێشكه‌شی میوانان كرا. پێش ته‌واوبوونی به‌شی یه‌كه‌م، شاعیری شۆڕشگێر “ئه‌حمه‌د بازگه‌ر” سرووده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی خوێنده‌وه كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه پێشوازی لێكرا. له به‌شی دووهه‌می مه‌ارسمه‌كه دا، گفتگۆیه‌ك له نێوان هاوڕێیان “بێهرووز ناسری” و “ئه‌سعه‌د ڕۆسته‌می” سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه له ڕابردوو و به تایبه‌ت له كاتی شۆڕشی “ژینا”دا پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرا و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌و وتوووێژه، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش كۆتایی پێهات.