ده‌زگای هه‌واڵنێری “بلۆمبێرگ” ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند: ڕێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ نزیكەی 80٪ بەرزبووەتەوە و به‌هۆیه‌وه نرخەکان بەرزتر دەبنەوە و لیر زیاتر دادەبەزێت.
بەپێی ڕاپۆرتی “بلۆمبێرگ“، دۆخی ئابوری تورکیا گەیشتوەتە ئاستێک کە کێشەی گەورەی بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دروستکردووە، نوێترین داتا فەرمییەکان دەریدەخەن كه ڕێژەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتوەتە ٨٠٪ و ئەوەش بەرزترین ئاستی هەڵاوسانە لە ماوەی ٢٣ساڵی ڕابردوودا. هه‌روه‌ها زۆرێک لە کۆمپانیاکان ناچاربوون، ڕێکاری تایبەت بە بەرزبونەوەی هەڵاوسان بەسەر راپۆرتە داراییەکانیاندا جێبەجێ بکەن و پلانیشیان داناوە بۆ ئه‌وی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵاوسانی ١٠٠٪ بگونجێنن.