مانگرتنی كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون له شاری شووشته‌ر كه له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌مه‌به‌ستی هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستی پێ كردبوو ئه‌مڕۆ دووهه‌مین ڕۆژی خۆی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی مانگرتوو به ڕێپێوان به‌ره‌و شوێنی كاره‌كه‌یان، خوازیاری ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه و هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. ئه‌م كرێكارانه له حه‌فته‌ی دووهه‌می مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها له ڕۆژانی ١١ و ١٢ی مانگی جۆزه‌ردانیشدا به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ده‌ستیان له كار كێشابوویه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم و هیچ یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كارخانه‌یه‌وه وڵامی داخوازیه‌كانی ئه‌و كرێكارانه نه‌دراوه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌وته‌ی ئه‌و كرێكارانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن سازمانی ته‌عزیراته‌وه بڕیاری ده‌ركردنی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه واژۆ كراوه و به‌ڵام به هۆكاری نادیار هه‌تا ئێستا ئه‌و حوكمه نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.