ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشینكراوانی “ته‌ئمین ئیجتماعی” له شاره‌كانی شووش، دوروود، ئه‌هواز، كرماشان، شوشته‌ر، گیلان و زه‌نجان ڕۆژی پینجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان بۆ چه‌نده‌مین جار ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی شۆرای باڵای كار و بڕیاری ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر زیاد كردنی ١٠له‌سه‌دی حقووقه‌كان، له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستی پێكردووه. ناڕازییان داوایان له ده‌وڵه‌ت كردووه كه هه‌تا كۆتایی مانگی خاكه‌ڵێوه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه جێبه‌جێ بكرێت و ئاستی حقووقه‌كانیان به‌رزبكاته‌وه.