ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، پارله‌مانی عێراق له دانیشتنێكدا به سه‌رۆكایه‌تی “محه‌ممه‌د حه‌لبووسی” گه‌ڵاڵه‌ی به تاوان ناساندنی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسراییل و هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته خرایه ده‌نگدان و ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانی به‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م یاسایه كه تێیدا بۆ هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسراییل سزای له‌سێداره‌دان و زیندانی هه‌تاهه‌تایی دیاری كراوه، له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێ كاری پێبكرێت. دانیشتنی پارله‌مان به گۆڕینی ناوی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ی له “قه‌ده‌غه كردنی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسراییل” بۆ ” به‌تاوان ناساندنی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسراییل” ده‌ستی پێكرد. ئه‌م دانیشتنه له‌كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه له ساڵی ڕابردوودا له شاری هه‌وڵێر كۆنفرانسێك به به‌شداری ٣٠٠ كه‌س له‌ژێر ناوی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسراییل به‌ڕێوه چوو و له میدیاكان و له ئاستی عێراقدا ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.