بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٠ی خاکەلیوە، لە ئاکامی دەستڕێژی هیزەکانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گرووپێك له کۆڵبەران لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاره‌كانی شنۆ و بانه دوو کۆڵبەر بە ناوه‌كانی “حەکیم عوسمانی” و “ئیسماعیل ڕەحیمی” به سەختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌ندروستی ئه‌م دوو هاووڵاتییه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ناجێگیره و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی هەرێمی کوردستان کراون.