له نێوان ڕۆژانی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز تاكوو یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، چوار كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز، دیوانده‌ره و ڕه‌به‌ت به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی “بورهان ڕه‌حمانی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كراوه. ڕۆژی هه‌ینی ١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ستار شێخی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “عه‌تا سادقی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌ران له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ بریندار بووه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌تی سه‌ر به شارستانی سه‌رده‌شت به ناوی “كه‌یوان محه‌ممه‌دزاده” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری كێله‌ی بانه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.