ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی داڕمانی دیواری بینایه‌كی نیوه‌كاره له شارستانی ده‌ماوه‌ند و ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م چوار كرێكار به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕووداوه كاتێك ڕوویداوه كه ژماره‌یه‌ك له كرێكاران سه‌رقاڵی كار له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كار له ده‌ورووبه‌ری ئه‌حمه‌د ئابادی ده‌ماوه‌ند بوون كه چوار كرێكار به‌هۆی داڕمانی دیواری بیناكه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردوو و به‌سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه به‌دوای هێنانه‌ده‌رێیان له‌ژێر داروپه‌ردوو ڕه‌وانه ناوه‌ندی ده‌رمانی ئه‌م شارستانه كراون.